لاوێکی ئیلامی بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

11:06 - 25 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری ئیلام، لاوێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی شاری ئیلام، لاوێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی "ئەمیرحوسێن یووسفی" کوڕی هاروون بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو لاوە کوردە رۆژی پێنجشەممە ١٧ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

"ئەمیر حوسێن یووسفی" خوێندکاری دەرچووی بواری وێژەی زمانی عەرەبییە و پێشتریش لە هەڵبژاردندا (گزینش)، لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانەوە، ڕەت کرابووەوە.