لاوێکی یارسانی پلەی یەکەمی کاراتەی وڵاتی سوئێدی بەدەست هێنا

17:03 - 11 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی یارسانی توانی لە کێبڕکێی کاراتەدا، پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی یارسانی بە ناوی "کاوە زەحمتکێش" لە کێبڕکێی کاراتە لە باکووری وڵاتی سوئێد، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٨٠_ کیلۆی گەورەساڵان، لە سەبکی "کیوکوشین"، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.