لاوێکی یارسانی لە کرماشان دەسبەسەر کرا

12:09 - 9 رێبەندان 2719

ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی یارسانییان بە ناوی "سابیر محەممەدی" دەسبەسەر و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

ئەو لاوە کوردە کرماشانییە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو لاوە یارسانییە لەبەر دەستدا نییە.