لاوێکی کوردستانی ئێران لەناو داعشدا کوژرا
21:57 - 17 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی خەلکی شاری مەهاباد کە لە ژێر ناوی \"جیهاد\"دا پەیوەست بە گرووپی ئیسلامی داعش ببوو، بە هۆی بوردومانەوە کوژراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"محەممەد ئەمین ئیبراهیم\" ناوی ئەو لاوە کوردەی ناو چەکدارانی داعش بووە کە چەند رۆژ لەمەوبەر لەئەنجامی بوردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان مردووە.
تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە چەکدارانی داعش لەو باریەوە بڵاویان کردووەتەوە، محەممەد ئەمین لەئەنجامی بوردومانی فڕۆکە جەنگییەکاندا کوژراوە.
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەکوو فەیس بووک و تویتێر بڵاو کراوەتەوە کە لەماوەی شەش مانگدا، ١٥ کوردی خەڵکی شاری نەغەدە لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا پەیوەست بە چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریە بوون.
موختار هوشمەند لێکوڵەری بواری ئیسلامی سیاسی دانیشتووی ئاڵمان لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاندبوو، ئه‌و ئامارانه‌ی له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی خیلافه‌تی ئیسلامییهوهتاکوو ئێستا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئاماژهبهرۆیشتنی نزیک به‌٧٠٠ گه‌نجی کوردی باشورر و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ناو داعش ده‌که‌ن.
ئەو شارەزایەی بواری ئیسلامی سیاسی باسی لەوەش کردبوو، زۆربه‌ی ئەو که‌سانه‌ش له‌شه‌ش مانگی یه‌که‌می درووستبوونی خیلافه‌تدا واتهلهسهرهتاکانی مانگی ٧ی ٢٠١٤ تاکوو کۆتاییه‌کانی مانگی ١٢ی هه‌مان ساڵ روویان له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌عێراق و سووریە کردووه.
هوشمەند ئەوەشی خستبوویەڕوو کە به‌پێی ئاماره‌کان له‌و ژمارهیهنزیک به‌١٠٠ که‌سێکیان به‌شێوازی جۆراوجۆر ریزه‌کانی داعشیان جێهێشتووه‌و شێمانه‌ی ئه‌وه‌ده‌کرێ ٢٠٠ که‌سیشیان لێ کوژرابێ که‌تاکوو ئێستا راگه‌یاندنه‌کانی داعش کوژرانی ٩٠ که‌سێکیان پشتڕاست کردووەته‌وه.
شارەزایانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە گرووپی \"دەوڵەتی ئیسلامی یەکێک لە گرووپە بناژۆخوازە ئیسلامییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لە پێناو گۆڕینی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە ئیسلامی کردنی ئەو ناوچەیە\" چالاکی دەکات.
دەوترێت رووبەری ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق و سووریە بە درێژای وڵاتی بلژیک و پانتایی ٩٠هەزار کیلومێتری چوارگوشەیە کە نزیک بە هەشت میلیون دانیشتوو لە خۆ دەگرێت.