لاوێکی کورد پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگە ئازاد کرا

18:02 - 15 جۆزەردان 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان، "شەهاب ئاجی" کوڕی "حوسێن"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەرگول"، دانیشتووی شاری نەغەدە، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو لاوە کوردەیان بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ خستەبووە ژێر گوشارەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "هیزە ئەمنییەتییەکان ئەو لاوە کوردەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردبوو".

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، ئەو لاوە کوردە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، دەسبەسەر کرا.

"شەهاب ئاجی" لەم ماوەیەدا، بە شێوەی بەردەوام بانگهێشتی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان کراوە.