لاوێکی کورد لە ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ زیندانی ماکۆ ڕاگوێزرا

21:42 - 31 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی ماکۆ ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پیش، لاوێکی کورد بە ناوی \"فواد وەکاڵەتی\" (فواد ئاگر)، پاش تەواوکردنی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی شاری ماکۆ ڕاگوێزرا.

ئەم لاوە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە \"چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر\"، بێبەری بووە.

ئەم لاوە کوردە، بەهۆی دانانی چەند پۆستێکی ئینیستاگرامی سەبارەت بە کوردەکانی ماکۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کرابوو.