لاوێکی کورد لە کرماشان دەسبەسەر کرا

16:31 - 7 رەشەمه 2719

ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی "حوسێن سەمەدی" کوڕی "عەلی"، خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو لاوەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی "حوسێن سەمەدی" لەبەر دەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ٦ی ڕەشەمە، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ورمێ لاوێکی کوردیان بە ناوی "سیروان محەممەدی" دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

هەروەها، چەند ڕۆژ پێش، لاوێکی کورد بە ناوی "پوویا پەروانە" کوڕی "عەبدوڵڵا"، تەمەن ١٨ ساڵ، لە نزیک سنووری شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.