لاوێکی کورد لە سەڵماس دەسبەسەر کرا

11:13 - 17 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی سەڵماس، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی "سۆهراب جانفەزا"، خەڵکی سەڵماس، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "ئەو لاوە کوردە، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، هەتا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە."

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە لەبەر دەستدا نییە.