لاوێکی کورد لە بانە دەسبەسەر کرا

10:47 - 17 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پیش، لاوێکی کورد بە ناوی "هیوا شەعبانی" خەڵکی بانە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو لاوە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی "شەعبانی" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.