لاوێکی کورد قارەمانیەتی ژیمناستیکی هونەریی بەدەست هێنا

14:37 - 9 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە وەرزشوانانی کورد لە ڕشتەی ژیمناستیک‌، توانی پلەی قارەمانییەتی بەدەست بێنێت و ببێتە ئەندامی تیمی نەتەوەییی ئێران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کێبڕکێیەکانی قارەمانییەتی و هەڵبژاردنی هوونەریی کوڕان بە قارەمانییەتی \"پێدرام زاهێدی\" لە کوردستان کۆتایی پێهات.

ئەو ژیمناستیک‌‏کارە لە \"حرکت زمینی\" و \"خرکی حلقە\" توانی میداڵی زێر بە دەست بێنێت.

\"29655.jpg\"
پێدرام زاهێدی
زاهێدی بە بەدەستهێنانی ئەو میداڵە زێڕە توانی لە نێوان ٥٢ ژیمناستیک‌کاردا، ئەندامییەتی لە تیمی نەتەویی ئێراند بەدەست بێنێت.

ئەو وەرزشکارە کوردە هەروەها پلەی قارەمانیی لە ڕێژەی تەمەنی منداڵان، مێرمنداڵان و لاواندا هەیە.

پێدرام زاهێدی قوتابیی قوتابخانەی دواناوەندیی شاری سنەیە و لەژێر ڕا‌هێنەریی \"ئومید شێخ‌ئەحمەدی\" کار دەکات.

ئەو کێبڕكێیانە لە ڕۆژانی ٣ و ٤ی ڕەشەمە لە ساڵۆنی ژیمناستیکی مەلا سەدرای کەرەج بە بەشداریی ١٥ پارێزگا لە چوارچێوەی ١٢ تیم و ٣ تیمی تاکە‏کەسیدا بەڕێوە چوو.