لاوێکی کورد، خەڵکی گوندی\"نێ\"ی مەریوان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

14:25 - 15 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد، خەڵکی گوندی\"نێ\"، سەر بە شاری مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، رۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی\"مححەممەد پەروازە\" دوای ٩٠ رۆژ دەست بە سەرکرانی لە ژوورە تاکەکەسی گرتووخانەی شاری سنە و دوو حەفتە دەست بە سەری لە گرتووخانەی مەریوان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.

ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ئەمسال، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم لاوە کوردەیان لە شوێنی کارەکەی بە تۆمەتی \"هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکومەتی ئێران\" دەسبەسەر کردبوو.

ئەم لاوە کوردە، دوای دەسبەسەربوونی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە و لە ژوورە تاکەکەسی ڕاگیرابوو.