لاوێکی کورد بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، دەسبەسەر کرا

11:11 - 20 رێبەندان 2719

ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەمیر موجیب" کوڕی "عەلی"، خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو لاوە کوردە، بەهۆی ئەوەی کە ئاڵای کوردستانی لەگەڵ بووە، لە سێڕێیانی سرو لە ناوچەی سۆما و برادۆست دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بەسەر ماشینی کەسیی ئەو لاوە کوردەدا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە چارەنووسی ئەو لاوە لەبەر دەستدا نییە.