لاوێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین، کەمئەندام بوو

10:42 - 15 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری پاوە، بەهۆی تەقینەوەی مین، قولاپەی پێی و قامکەکانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سیشەممە، ١٤ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەشکان فەتاحی" کوڕی "وەهبی"، خەڵکی گوندی "شووشمێ" لە بەخشی نەوسوودی سەر بە شاری پاوە، بەهۆی تەقینەوەی مینی "دژە نەفەر"، بەسەختی بریندار بوو.

ئەو لاوە کوردە لە باخەکەی خۆیان لە ناوچەی "سۆفی جانە"ی شاری پاوەدا، تووشی ئەو ڕووداوە بووە و قولاپەی پێی و قامکەکانی لەدەست داوە.

"ئەشکان فەتاحی" بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی شاری کرماشان کراوە.

بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو نالەبار ڕاگەیەندراوە.