لاوێکی کورد بە هۆی \"فێگرتنـ\"ـەوە لە زیندان ئازاد کرا

14:42 - 5 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران تووشی \"فێگرتوویی\" بووە، کە بە هۆیەوە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانبار؛ لاوێکی کورد بە ناوی \"یەعقووب خوسرەوی\"، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، دوای \"فێگرتوویی\" لە گرتنگە ئازاد دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارەی ناوبراوەوە باسی لەوە کردووە: \"ئەو لاوە سەقزییە لە بواری جەستەیییەوە نەخۆشە و لە گرتنگە فێ گرتوویەتی\".

یەعقووب خوسرەوی، ڕۆژی دووشەممە ٣ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا.

ناوبراو بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر کرا. بەڵام بنەماڵەی ناوبراو ئەو ئیدعایە بە توندی ڕەت دەکەنەوە.