لاوێکی کورد بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

11:10 - 10 رێبەندان 2719

دادگای ئینقلابی جوانڕۆ، حوکمی ٤ ساڵ زیندانیی بەسەر "عەبدوڵڵا ئەحمەدی" کوڕی "فەیزوڵڵا"دا سەپاند. ناوبراو ٢٨ ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانییە.

دادگای ئینقلابی جوانڕۆ، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ئەو لاوە کوردە، ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لە سەلاسی باوەجانی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کرابوو.

ئەو لاوە کوردە، هەنووکە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشاندایە.