لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بانە بە سەختی بریندار بوو

10:06 - 3 رەزبەر 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەر، لاوێکی کورد بە ناوی "کەیوان قادرپوور" کوڕی مەجید خەڵکی گوندی "ماڵتە"ی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە گوندی "چۆمان" پێکرا.

ئەو لاوە کوردە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گولـلەی بەر سەری کەوتووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە.

پزیشکەکان باری تەندروستیی ئەو لاوە کوردەیان نالەبار ڕاگەیاندووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ لە بەرچاوگرتنی یاسای بە کاربردنی چەک، تەقەیان لە کەیوان قادرپوور، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات کردووە.