لاوێکی کورد بە تەقینەوەی مین لە سنووری شووشمێ بریندار بوو

11:41 - 19 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی پاوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکان، لە سنووری شووشمێ بریندار و ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی کرماشان کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی سەرماوەز، لاوێکی کورد بە ناوی "عوسمان ڕۆستەمزادە" کوڕی "مەحموود" خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، بریندار بوو.

ئەو لاوە کوردە، لە سنووری شووشمێ تووشی ئەو ڕووداوە بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەشکان فەتاحی" کوڕی "وەهبی"، خەڵکی گوندی "شووشمێ" لە بەخشی نەوسوودی سەر بە پاوە، بەهۆی تەقینەوەی مینی "دژە نەفەر"، بەسەختی بریندار بوو.