لاوێکی کورد بووە براوەی خەڵاتی ئەنجومەنی بیرکاریی ئامریکا

15:22 - 12 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: ئەمساڵ ئەنجومەنی بیرکاریی ئامریکا، خەڵاتی لێکۆڵینەوەیی خۆی پێشکەشی پڕۆفیسۆرێکی خەڵکی کوردستانی ئێران کرد.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پڕۆفیسۆر فەرەیدوون درەخشانی لە مامۆستا گەنجەکانی زانستگەی کەمبریج لە بریتانیا توانی خەڵاتی ئەنجومەنی بیرکاریی ئامریکا ناسراو بە AMS وەدەست بێنێت.

\"29686.jpg\"
فەرەیدوون درەخشانی
فەرەیدوون درەخشانی(کۆچەر بیرکار) خەڵاتی ٢٠١٦ی ئەنجومەنی بیرکاریی ئامریکا ی وێڕای ٣ بیرکارزانی دیکە پێشکەش کراوە.

ئەو خەڵاتە هەر دوو ساڵ جارێک بەو کەسانە دەدرێت کە لە بیاڤی بیرکاریی دا توێژینەوە دەکەن.

کۆچەر بیرکار ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی لە گوندی \"نێ\"ی سەربە شاری مەریوان هاتووەتە دنیا و بڕوانامەی کارناسی لە زانستگەی تاران وەرگرتووە.

ناوبراو قوناغی دوکتورای لە زانستگەی ناتینگهام لە بریتانیا تەواو کردووە و لە ساڵی ١٣٨٥ وە وەک پرۆفیسۆری بیرکاری لە زانستگەی کەمبریج دەستبەکار بووە.

ئەو لاوە کوردە تا ئێستا لە ٢٠ وڵاتی جیهان، کۆبوونەوەی لەسەر دوایین دەسکەوتەکانی بیرکاریی گرتووە.