لاوێکی کامیارانی بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:37 - 18 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی کامیاران بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کامیارانی بە ناوی "عیرفان فاتحی" کوڕی "محەممەد عەلی"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردە خەڵکی گوندی "ئەڵکـ"ـی سەر بە کامیارانە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی ڕوون نەبووەتەوە.

بە بڕوای توێژەرانی کۆمەڵایەتی، خۆکوژی ئاماژەیەکە بە ناسەقامگیری و نەخۆشیی درێژخایەن لەنێو کۆمەڵگە و زیاتریش ئەو کەسانە تێیدا دەبنە قوربانی کە تووشی دیاردەکانی نێو ئەو جۆرە کۆمەڵگەیانە بوون.