لاوێکی پیرانشاری کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا

17:51 - 23 جۆزەردان 2722

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "سەید فەرهاد قەشنگی" کوڕی سەید عەلی خەڵکی گوندی "قسقەپانـ"ـی شاری پیرانشار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو لاوە ناڕوونە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "محەممەد بادرە" کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی شاری مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی "فەردین قەزڵباش" کوڕی "ڕەحیم" خەڵکی گوندی "ماکۆکەندیـ"ـی شاری ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو لاوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.