لاوێکی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

20:10 - 4 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباد، بە هۆی بێکاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندان، لاوێکی خەڵکی گوندی \"گاومێشان\" سەر بە شاری مەهاباد، بە هۆی بێکارییەوە خۆی کوشت.

شوناسی ئەو لاوە کوردە، بە ناوی \"هیوا مەولوودی\" تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی عومەر خەڵکی گوندی \"گاومێشان\"ـی شاری مەهاباد ڕاگەیندراوە.

دەوترێ، ئەو لاوە کوردە بە هۆی بێکاریەوە دەستی داوەتە خۆکوژی و بە شێوەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

زۆرێک لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران، بێکاری بە گەورەترین تەنگژەی ئەمڕۆی دانیشتووانی کوردستان ناوزەد دەکەن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانبار، لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵەش بە ناوی \"س. م\"، خەڵکی گوندی \"ئووش تەپە\"، بە هۆکاری نادیار خۆی کوشت.