لاوێکی مەریوانی بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

20:09 - 22 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان بە هۆکاری نادیار دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، لاوێکی مەریوانی خەڵکی گوندی \"قەڵاجێ\"ی ئەو شارە بە ناوی \"بەختیار بەهمەنی\" تەمەن ٣٢ ساڵ، دەستی دایە خۆکوژی.

ئەو هاووڵاتییە کوردە خێزاندار و باوکی منداڵێکە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، هەوڵی خۆکوژی داوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەو هاووڵاتییە کوردە نەزانراوە.

دەرئەنجامی خۆکوژی ئەمڕۆ لە ئێران و کوردستان هەر شتێک بێت شوێنەوارێکی نەرێنی لە سەر باری دەروونی و ڕۆحی بنەماڵەی و کەسە نزیکەکانی خۆکوژەکە داناوە.