لاوێکی مەریوانی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندان کرا

10:00 - 6 رێبەندان 2719

ڕۆژی شەممە، ٥ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "سەلمان ئەفرا" کوڕی "ڕەحمەت"، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەم لاوە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لە دادگای سەرەتاییدا بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و دواتر لە دادگای پێداچوونەوەدا، ئەم حوکمە دەسەپاوە بۆ ساڵێک زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

پاش تەئیدی کۆتایی حوکمی ئەم لاوە لە دادگای پێداچوونەوەدا، ناوبراو بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، "سەلمان ئەفرا" پاش بانگهێشتکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا.