لاوێکی مەریوانی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

10:38 - 26 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: لاویکی کوردی خەڵکی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانی بوونەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی "وریا فەرەجی" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانی بوونەکەی، بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە.

ئەو لاوە کوردە، لە دادگای ئینقلابی مەریوان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

"وریا فەرەجی"، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش ٣٤ ڕۆژ ڕاگرتن لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بە دانانی بارمتەی ١٢٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.