لاوێکی شنۆیی بە سێ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا

11:00 - 3 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: دادسەرای گشتی و ئینقلابی شنۆ، لاوێکی کوردی بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد بە ناوی "سەید نەجمەدین حوسێنی" کوڕی "موسباح"، تەمەن ٢٤ ساڵ و دانیشتووی گوندی "تاچین ‌ئاوێـ"ـی شنۆ، لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بۆ ئەو لاوە کوردە بڕاوەتەوە.

ئەو لاوە کوردە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە سنووری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەری، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.