لاوێکی شابادی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

12:50 - 18 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "سەهەند شەهبازی" کوڕی "بێهزاد"، خەڵکی شاری شابادی پارێزگای کرماشان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە خۆی کوشتووە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ (٩٩)، ٢٢ حاڵەتی خۆکوژی لەنێو پیاواندا ڕوویداوە.

پارێزگای سنە ٨ حاڵەت، پارێزگای کرماشان ٦ حاڵەت، پارێزگای ئیلام ٢ حاڵەت و پارێزگای ورمێ ٦ حاڵەت.