لاوێکی سەقزی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

13:45 - 15 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی خۆکوژییەکانی هاووڵاتییان لە کوردستانی ئێران، لاوێکی تەمەن ١٦ساڵەی خەڵکی شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ڕەزبەر، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵی سەقزی بە ناوی جەهانگیر میری کوڕی سادق دەستی دایە خۆکوژی.

کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لەو باریەوە بڵاوی کردەوە، ئەو لاوە تەمەن ١٦ ساڵە خەڵکی گوندی دەرەویانیسەرەو ە سەر بە بەخشی ئیمامی شاری سەقز بووە.

بەپێی ئەو سەرچاویە، جەهانگیر بە چەکی ڕاو \"تاپڕ\" هەوڵی خۆکوژی داوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست دەدات.

بە وتەی خەڵکی ئەو ناوچەیە، بە هۆی کێشەی ماڵیی بنەماڵەکەی، ناوبراو لە خوێندن دابڕاوە و بەو هۆیەوە خۆی کوشتووە.

تەرمەکەی جەهانگیر لە سەر بڕیاری پاسگای گوندی خۆرخۆرە نێردراوتە پزیشکی یاسایی شاری سەقز.

به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆکوژی لە ساڵانی ڕابردوودا، به‌تایبه‌ت له‌نێو توێژی لاودا، بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ‌ڕێکخراوی جیهانیی ته‌ندروستی، ڕۆژی ١٠ی سێپتامبر وه‌کوو ڕۆژی جیهانیی پێشگیری له‌ خۆکوژی دیاری بکات.