لاوێکی سەقزی لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

16:38 - 14 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی خەڵکی سەقز  و بە ئێعدام مەحکووم کراو، بە یارمەتیی چالاکانی مەدەنی و خێرخوازانی ئەو شارەوە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ١٤ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی "سیاوەش محەممەدی"، خەڵکی سەقز، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

ئەو لاوە کوردە لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە "قیساس" مەحکووم کرابوو. ناوبراو پاش ٧ ساڵ زیندانی، بە یارمەتیی چالاکانی مەدەنی و خێرخوازان لە ئێعدام ڕزگاری بوو. ئەو لاوە سەقزییە بە دانی بڕی ٣٠٠ ملیۆن تەمەن دییە لە پەتی سێدارە ڕزگار کرا.

"سیاوەش محەممەدی" لە دادگا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە قیساس و دواتر بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەو حوکمە، دادگای پێداچوونەوە،ئەو حوکمەی کرد بە دییەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بۆ بنەماڵەی کوژراوەکە.