لاوێکی سەقزی لە لایەن سپای پاسدرانەوە دەسبەسەر کرا

13:23 - 24 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسداران، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵەیان بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی ئێران\" دەسبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لاوێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی \"زانکۆ ئەمیری\" تەمەن ٢٣ ساڵ، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، دسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو لاوە کوردە، لە جادەی نێوان سەقز_بانە لە نزیک گوندی \"تەموغە\" دەسبەسەر کراوە.

ئەو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی، لە لایەن ‌هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان هەتا ئێستا، بێئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی زانکۆ ئەمیری لە بەردەستدا نییە.