لاوێکی سەقزی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیبوونەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

10:31 - 8 رێبەندان 2719

ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕیبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "سامان ڕەبانی" کوڕی "مەجید"، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی سەقز، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیبوونەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەوە لاوە کوردە، ساڵی ٩٦ لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سەقزی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە سێ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

"سامان ڕەبانی" بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.