لاوێکی سەردەشتی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

16:27 - 5 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری سەردەشت، دە ساڵ زیندانی بۆ لاوێکی کوردی ئەو شارە بڕیەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، لاوێکی کورد بە ناوی \"میلاد کاژی\" و نیشتەجێی سەردەشت لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، حوکمی دە ساڵ زیندانی تەعزیریی بۆ دەرکراوە.

\"\"بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم حوکمە چەند ڕۆژ پێش بەم لاوە ڕاگەیەندراوە و تێیایدا هاتووە، کە ناوبراو بە تاوانی \"هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان\" دە ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.

میلاد کاژی مانگێک لەمەوبەر هەر بەو تۆمەتەوە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەم لاوە هەنووکە لە زیندانی سەردەشت ماوەی حوکمەکەی تێ دەپەڕێنێت.