لاوێکی سنەیی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

10:34 - 10 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی سنەیی بە ناوی "موختار مینبەری"، خەڵکی گوندی "نییەر"، سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ١٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرابوو.