لاوێکی ٢٠ ساڵەی ڕوانسەری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

17:59 - 17 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری ڕوانسەر، هەوڵی خۆکوژی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەر، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "سوبحان کەریمی" خەڵکی گوندی "بورهانەدین"ی شاری ڕوانسەر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردە، بە هۆی هەژاری و دەسکورتی لە ڕێگای خواردنی "حەب"ـەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا بوو.