لاوێکی ١٩ ساڵە خۆی کوشت

15:54 - 10 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی \"کیان مەعروفی\"، تەمەن ١٩ ساڵه، کوڕی ناسر، خۆی کوشتووە.

تەرمی ئەو لاوە کوردە، پاش خۆکوشتن بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی ناڕوونه.

لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٣ی بەفرانبار، لاوێکی کورد، به ناوی \"ئارمین ڕۆستەمیان\"، تەمەن ١٤ ساڵە، خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کۆمەڵناسان دەڵێن: \"خۆکوژی دیاردەیەکی شاراوەیە و تەنانەت ناوەندیی ئاماری ئێرانیش لەو بارەوە ئامارێکی ڕاست ئاشکرا ناکات.

بە وتەی کۆمەڵناسان، یەکێک لە هۆکارەکانی ناڕوونبوونی ئاماری خۆکوژی ئەوەیە، کە لە زۆربەی کاتەکاندا دەیانەوێت خۆکوژی بە مەرگی سروشتی پیشان بدەن.