لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵە لە شاری پاوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:21 - 29 بەفرانبار 2721

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بەفرانبار، لاوێک بە ناوی "زانیار قادرپوور" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی ئەحسەن خەڵکی گوندی "زاوەر" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە بە هۆکاری نادیار لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت ئەو لاوە تەمەن ٢٠ ساڵەیە لەنێو باغەکەی خۆیان لە میرئاوا، دەستی داوەتە خۆکوژی.

تەرمی زانیار قادرپوور بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکیی یاسایی پاوە کراوە.