لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵە لە شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

20:22 - 23 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی ناوچەی تیلەکۆی شاری سەقز، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕێبەندان، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی گوندی \"شەمسە\"ی ناوچەی تیلەکۆی شاری سەقز، بە ناوی \"ئەسعەد مەولوودی\" کوڕی محەممەد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی و چۆنیەتی خۆکوشتنی ئەو لاوە کوردە ئاشکرا نەکراوە.

کۆمەڵناسان لەو باوەڕەدان، هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو: هەژاری، نەبوونی پشتیوانی، بێهیوایی بە داهاتوو، سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژیی لاوان و مێرمنداڵان لە ئێراندا بە ئەژمار دێن.