لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵی ئیلامی کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا

15:53 - 11 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، بە هۆی کێشەی ماڵی و بێکارییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی \"ڕەزا نەزەری\" خۆی کوشتووە.

ئەو لاوە کوردە، بە هۆی کێشەی بێکاری و هەژاریی دەستی داوەتە خۆکوژییەوە.

بە وتەی بەرپرسانی حکوومەتی، ئاستی بێکاری و کێشەی ماڵی، لە پاڕێزگاکانی ئیلام و کرماشان لە ڕیزی یەکەمین پارێزگاکانی ئێراندایە.

کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی لەو باوەڕەدان: کە هەژاری، دەستکورتی، بێهیوای لە نێو لاوان، هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو مێرمنداڵان و لاوان بە ئەژمار دێن.