لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی بۆکان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:04 - 5 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی ڕەوتی خۆکوژیی هاووڵاتییان لە کوردستاندا، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٤ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی \"بەردەزەرد\"ی شاری بۆکان، بە ناوی \"مەسعوود ڕەسووڵپوور\"، کوڕی ئەسعەد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە ناوی \"فەرشاد خەیرئەندیش\"، بە هۆی نەبوونی پارە بۆ قوتابخانەی کوڕەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش وەدەرنانی کوڕەکەی لە قوتابخانە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی لەو باوەڕەدان کە هەژاری، دەستکورتی و بێهیوایی لە نێو لاواندا لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو بنەماڵەکاندا بە ئەژمار دێن.