لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شنۆ دەسبەسەر کرا

11:26 - 7 رەشەمه 2719

چەند ڕۆژ پێش، لاوێکی کورد بە ناوی "پوویا پەروانە" کوڕی "عەبدوڵڵا"، تەمەن ١٨ ساڵ، لە نزیک سنووری شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو لاوە کوردە بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنییەتی لە شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە، هەتا ئێستا لەگەڵ ئازادکردنی "پوویا پەروانە" بە دانانی بارمتە ڕەزامەندی دەرنەبڕاوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە تەمەن ١٨ ساڵەیە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.