لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

20:31 - 29 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مەهاباد، لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، لاوێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد، بە ناوی \"ئامانج خوسرەوی\" تەمەن ٢٤ ساڵ لە لایەن هێزەئیتلاعاتییەکانی سەر بە سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی باوکی ئەو لاوە کوردە و بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئامانج خوسرەوی پاش دەسبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا، نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە مەڕ هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو لاوە کوردە، لە بەردەستدا، نییە.