لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:39 - 4 بەفرانبار 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "هیوا زاهیدی" کوڕی "کەماڵ" و خەڵکی شاری بانە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو لاوە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، دەنگی سروشت- پاژین بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو هاووڵاتییە ئەندامی شاخەوانیی "سوورکێو"ی شاری بانە بووە و بە کارەساتێکی ناخهەژێن گیانی لەدەست داوە.

دەنگی سروشت- پاژین هەروەها نووسیوویەتی: "کاک هیوا گەنجێکی بەهەڵوێست و ژینگەدۆست بووە و بەردەوام لە چالاکییە شاخەوانییەکانی گرووپی شاخەوانیی سوورکێو بەشدار دەبوو و خەمخۆری ژینگەی نیشتمانەکەی بووە".