لاوێکی بۆکانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:17 - 6 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بانەمەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی \"میکائیل ئیسماعیلی\" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری بۆکان، لە ماڵەکەی خۆیاندا، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دەوترێ، ئەو لاوە کوردە تەمەن ٣٢ ساڵە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەو پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ئەسعەد جەوانمەردی\" کوڕی ئەحمەد تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی \"کەڕەونان\" سەر بە شاری دێولان، بە هۆی دەسکورتی و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی دیکەوە، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ، بە ناوی \"شەکیلا کەریمیان\"، خەڵکی ژاوەرۆی سنە و دانیشتوی گەڕەکی حەسەن‌ئاوای ئەو شارە، بە هۆی بێپەنایی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.