لاوێکی بۆکانی دەسبەسەر کرا

12:05 - 17 پووشپەڕ 2720

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ، لاوێکی بۆکانی بە ناوی "ئیبراهیم ڕەحمانی" کوڕی "عەزیز" خەڵکی گوندی "عەباس ئاوا"ی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو هاووڵاتییە کوردە و لە کاتی دەسبەسەریدا، ئەو لاوە کوردەیان ئازار و ئەشکەنجە داوە.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ماوەیەک پێش، "ئیبراهیم ڕەحمانی" لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و دواتر ئازاد کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.