لاوێکی بانەیی بەهۆی نەخۆشیی خەمۆکی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:00 - 3 رێبەندان 2721

ڕۆژی هەینی ١ی ڕێبەندان، لاوێک بە ناوی "موبین عوسمانی" کوڕی ئەنوەر، خەڵکی شاری بانە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە بەهۆی گیانلەدەستدانی یەکێک لە هاوڕێکانییەوە، ماوەیەک تووشی نەخۆشیی خەمۆکی ببوو، بۆیە هانای بۆ خۆکوژی بردووە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بەفرانبار، لاوێک بە ناوی "زانیار قادرپوور" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی ئەحسەن خەڵکی گوندی "زاوەر" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.