لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:07 - 4 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: لە شاری بانەی کوردستانی ئێران، لاوێک بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ڕێکەوتی ٣ی خاکەلێوە لە شاری بانە، کوڕێکی لاو، تەمەن ٢٤ ساڵ لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیان خۆی هێنا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کورد (ح ، ع)، تەمەن ۲۴ ساڵ، خەڵکی \"بروێشەکانی\" دانیشتووی گەڕەکی \"ئەحمەدئاوا\" ڕاگەیەندراوە.

له‌ ساڵانی ڕابردوودا چوونه‌سه‌ر‌ی ڕێژه‌ی خۆکوژی به‌تایبه‌ت له‌نێو توێژی لاودا، بووه‌ته دیاردەیەکی مەترسیدار.

رێژەی خۆکوژی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بێکاری و هەژاري و کیشە کۆمەلایەتيیەکان لە پەرەسەندندایە.

ساڵی ڕابردوو دەفتەری تەندروستیی دەروونی و ئیعتیادی وەزارەتی بێهداشت، بۆ کەمکردنەوەی خۆکوژی لە ئێراندا داوای هاوکاريی لە وزارەتخانەکان کردبوو.

ئەو بەرپرسە بێکاریی بە هۆکار و پاڵنەری سەرەکیی خۆکوژییەکان لە ئێراندا ناو بردبوو.