لاوێك لە ناوچەی سەردەشت تەرمەكه‌ی بە خنكاوی دۆزرایەوە

16:23 - 5 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لاوێكی خەڵكی ئاوایی زەلاوان بە هۆیەكی نادیار تەرمەكەی بە خنكاوی لە ناو ماڵی خۆیان دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، جەلال ئەحمەدی تەمەن 20 ساڵ و كوڕی عومەر، خەڵكی ئاوایی \"زەولان\"ی سەر بە ناوچەی باسكی كۆڵەسەی سەردەشت بە هۆیەكی ناروون گیانی لەدەست داوە.

هەتا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەك لە هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو لاوە لەبەر دەست دا نیە.