لاوێك لە دەروووبەری دیواندەرە دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا
19:42 - 30 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: شەوی یەكشەممە لە گوندێكی سەر بە بەخشی \"هەوەتوو\"ی شاری دیواندەرە كوڕێكی گەنج دەستی داوەتە خۆكوژی و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عەدنان محەممەدی كوڕی محەممەدعەلی تەمەن 27 ساڵ و خەڵكی گوندی \"كانی چەرمووی كەڵەكان\"ی سەر بە بەخشی هەوەتوو لە شاری دیواندەرە، شەوی یەكشەممە رێكەوتی 30 لەسەر 1ی خەزەڵوەر بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدسەت داوە.
عەدنان محەممەدی خاوەن بڕوانامەی فەوقە دیپلۆم و سەڵت بووە.
ئەمڕۆ تەرمی ناوبراو بۆ پشکنین رەوانەی پزیشک قانوونیی شاری سنە کراوە.
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماوەی زیاتر لە 7 مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 31 هاووڵاتیی كورد بەهۆی جۆراوجۆر دەستیان داوەتە خۆكوژی و گیانیان لەدەست داوە.
لە كۆی ئەو رێژەیە، 18 كەسیان ژنن و ئەو 13 كەسەی دیكەش لەناو پیاوان دان.
ئەو ئامارە بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا تۆمار كراوە و بێگومان رێژەی راستەقینە لەوەش زیاترە.