لاویکی دێهلوڕانی بوو بە سەرنووسەری یەکێک لە ڕۆژنامە بە ناوبانگەکانی جیهان

16:36 - 15 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد خەڵکی شاری دێهلوڕان بوو بە سەرنووسەری یەکێک لە ڕۆژنامە بە ناوبانگەکانی جیهان کە لە بواری تێکنۆلوژی زانستی گیایی کار دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"مەحموود بەهمنی\'\' خوێندکاری دوکتورای بەیتارڵ و خوێندکاری دوکتورای پسپؤڕی میکرۆبیۆلۆژی پزیشکی، بوو بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی بە ناوبانگی نێونەتەوەیی \" International Journal of Pharm TechResearch\" لە وڵاتی هێند.

\"\"مەحموود بەهمەنی لە ساڵی ١٣٨٨ یەکێک لە باشترین لێکۆڵەرەکانی زانکۆی ئازادی شاری کورد لە ساڵەکانی ١٣٩١ و ٩٢ بووە، لێکۆلەر لە زانکۆی علووم پزیشکی و خەدەمات بێهداشتی و دەرمانی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بووە، پلەی دووهەمی فێستیواڵی وڵاتی لە بواری لێکۆڵینەوەی علووم پزیشکی ڕازی لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە دەست هێناوە و باشترین لێکۆڵەوەر لە زانکۆی علووم پزشکی لۆڕستان لە ساڵی ١٣٩٤ و هەروەها زیاتر لە ١٧٠ بابەتی لە ISI، PubMed و Scopus لە کارنامەی خۆیدا تۆمار کردووە.

بەهمەنی خاوەنی پێنج کتێبی چاپ کراو لە وڵاتی ئێران و ئاڵمان و داهێنەری سێ دەرمان و ئەندامی هەیئەتی دەستەی نووسەرانی ڕۆژانامە نێونەتەوەییەکان لە وڵاتی ئامریکا، ئافریقای باشوور، هێند و بنگلادشە.