لاوانی كورد بەرهەمە هونەرییەكانیان خستە بەر دیدی هاووڵاتییان+وێنە
16:57 - 18 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: پیشانگایەكی هونەریی كە بەرهەمی چوار نیگاركێشی لاوی كوردن لە شارەكانی سنە و مەریوان كرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، نیگاركێشی \"بەرجەستە\" لە سەر سفاڵ و بەردی مەڕمەڕ، كاری هاوبەشی دوو ژنە هونەرمەندە كە لە ساڵۆنی هونەری شاری سنە نمایش كراوە.
لەو پیشانگایەدا ٣٠٠ پارچە و تابڵۆی هونەری لە بەرهەمەكانی ئێلناز قوربانی و ژاڵە كەریمیان لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا نمایش دەكرێت.
ئێلناز قوربانی نرخی هەر بەرهەمێكی خۆی ١٨٠ هەزار تمەن راگەیاندووە و وتوویەتی: یەكێك لەگرینكترین دڵەڕاوكێیەكانی من نەبوونی جوانكاری لەشار دایە و پێویستە راگەیەنەكان، خەڵك و شارەوانیی هاوكاری پێویست ئەنجام بدەن.
ئەو هونەرمەندە خاوەنی بڕوانامەی هونەرە وێناییەكانە و خولی \"كاردانی\"یەكەشی لە رشتەی ئەنیمێشێندا لە تاران تێپەڕ كردووە.
لەلایەكی دیكەوە هونەرمەندێكی قوروەی لە ساڵۆنی \"پەردیس\"، ٢٧ تابلۆی لە بەرهەمەكانی خۆی نمایش كردووە.
وەحید ئەمینی كە خەڵاتی یەكەمی \"گلدن سیتی\"ی فێستیڤاڵی وێنەكێشی لافت قشمی بەدەست هێناوە، بۆ یەكەمین جارە كە پیشانگە دەكاتەوە و ئەو پیشانگایە هەتا رێكەوتی ٢٠ی خەرمانان بەردەوام دەبێت.
لەشاری مەریوانیش ئەنجومەنی هونەرە وێناییەكان پیشانكایەكی بۆ بەرهەمەكانی ئیسمائیل ئەمینی كردۆتەوە.
ئەو پیشانگایە لەسەرەتای ئەم حەفتەیە كراوەتەوە و هەتا كۆتایی ئەم حەفتەیەش بەردەوام دەبێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، نیگاركێشی \"بەرجەستە\" لە سەر سفاڵ و بەردی مەڕمەڕ، كاری هاوبەشی دوو ژنە هونەرمەندە كە لە ساڵۆنی هونەری شاری سنە نمایش كراوە.
لەو پیشانگایەدا ٣٠٠ پارچە و تابڵۆی هونەری لە بەرهەمەكانی ئێلناز قوربانی و ژاڵە كەریمیان لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا نمایش دەكرێت.
ئێلناز قوربانی تەمەن ٢٣ ساڵ
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردۆتەوە، لەو بەرهەمە هونەرییانەدا كەڵك لە كەرەسەی تێكەڵاو و هەروەها رەنگی \"ئێكوالین\" و پرستیكی وەرگیراوە.ئێلناز قوربانی نرخی هەر بەرهەمێكی خۆی ١٨٠ هەزار تمەن راگەیاندووە و وتوویەتی: یەكێك لەگرینكترین دڵەڕاوكێیەكانی من نەبوونی جوانكاری لەشار دایە و پێویستە راگەیەنەكان، خەڵك و شارەوانیی هاوكاری پێویست ئەنجام بدەن.
ئەو هونەرمەندە خاوەنی بڕوانامەی هونەرە وێناییەكانە و خولی \"كاردانی\"یەكەشی لە رشتەی ئەنیمێشێندا لە تاران تێپەڕ كردووە.
ژاڵە كەریمیان تەمەن ٢٤ ساڵ
ژاڵە كەریمیان هونەرمەندێكی دیكەی كوردە كە رەخنەی لەنەبوونی شوێنی وانەبێژی و فێركاریی هونەریی لەسنە هەبووە و وتوویەتی: ماوەیەك لە موجتەمەعی فەجر ئاغای زیائەدینی و خانمی موعازی زنجیرە كلاسێكیان بەڕیچوە بردووە و كە دواتر داخرا و شوێنە تایبەتییەكانیش تێچووی كلاسەكان زۆرە و پێویستە لەو پێوەندیەیدا دەوڵەت یارمەتیدەر بێت.لەلایەكی دیكەوە هونەرمەندێكی قوروەی لە ساڵۆنی \"پەردیس\"، ٢٧ تابلۆی لە بەرهەمەكانی خۆی نمایش كردووە.
وەحید ئەمینی كە خەڵاتی یەكەمی \"گلدن سیتی\"ی فێستیڤاڵی وێنەكێشی لافت قشمی بەدەست هێناوە، بۆ یەكەمین جارە كە پیشانگە دەكاتەوە و ئەو پیشانگایە هەتا رێكەوتی ٢٠ی خەرمانان بەردەوام دەبێت.
ئیسمائیل ئەمینی
وەحید ئەمینی خاوەنی بڕوانامەی كارناسی رشتەی نیگاركێشی زانكۆی هونەرەجوانەكانە.لەشاری مەریوانیش ئەنجومەنی هونەرە وێناییەكان پیشانكایەكی بۆ بەرهەمەكانی ئیسمائیل ئەمینی كردۆتەوە.
ئەو پیشانگایە لەسەرەتای ئەم حەفتەیە كراوەتەوە و هەتا كۆتایی ئەم حەفتەیەش بەردەوام دەبێت.