\"لاوان و پێوەندیی جینسی\" مژاری سەرەکیی پرسی HIV لەئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا
15:32 - 27 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی تەندروستی لەورمێئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی \"ئیدز\"یان لە پارێزگاکەدا هەتا سەرەتای مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ ٣٢٧ کەس راگەیاندووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، جێگری کاروباری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا وێڕای دانی هوشدار بە بنەماڵەکان، باسی لە تووشبوونی ١٥٦ هاووڵاتیی بە ئیدز کە تەمەنیان لەنێوان ٢٥ ـ ٣٥ ساڵە، کرد.
رەسووڵ مەهـدی وتوویەتی: چوونە سەرەوەی رێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی \"ئێچ ئای وی\" زەنگێکی مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگە و دوایین ئاماری تووشبوو بەو نەخۆشییەی لە ئوستانی ئازەربایجاندا ٣٢٧ کەس راگەیاندووە.
ئەو بەرپرسە، لەمەڕ گیان لەدەست دان بە هۆی نەخۆشییەکەوە، ئەوەی خستۆتەڕوو، هەتا ئێستا ١٧٩ کەس بە هۆی HIV یەوە لەئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوادا گیانیان لەدەست داوە و لەکۆی گشتیی ئەو رێژەیە ١٧٧ کەسیان پیاو و دوو کەسی دیکەشیان ژن بوون.
پێوەندیی جینسی ناتەندروست، کەڵک وەرگرتن لە کەلوپەلی بێهداشتی بەشێوەی هاوبەش، کەڵک وەرگرتن لە دەرزی و سورەنگی هاوبەش و دایکی تووشبوو بە نەخۆشیی ئیدز لەرێگەکانی گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە بۆ کەسانی دیکەن.
بڵاو کردنەوەی ئاماری تووشبوان بە نەخۆشی \"ئێچ ئای وی\" لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەحاڵێکدایە کە چەند مانگ لەمەوبەر جێگری کاروباری پێشگری رێکخراوی بهزیستی لەو ئوستانەدا رایگەیاندبوو، تەنیا ٢٥ کەس وەکوو تووشبوو بە نەخۆشی ئیدز لەو ئوستانەدا بوونی هەیە.
پەروین محەممەدی پوور باسی لە شەپۆلی سێیەمی ئیدز لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوادا کردبوو و هەروەها رایگەیاندبوو کە پێوەندییە جنسییەکانی جیگەی سورنگیان گرتۆتەوە.
لەدوو ساڵی رابردوودا بە هۆی گرتنە بەری سیاسەتی چوونە سەرێی حەشیمەت کە لەلایەن خامنەییەوە هاتبووە بەرباس، کەلوپەلی پێشگری لە دووگیان بوون بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ئەوەش کاریگەری لەسەر چوونە سەری رێژەی تووشبوان بە ئیدز داناوە.
بە هەژمارکردنی ئەو ٣٢٧ حاڵەتەی ئیدز لەئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، رێژەی تووشبوان بەو ڤایرۆسە لە ٤ ئوستانی ئیلام، ئازەربایجانی رۆژئاوا، کوردستان و کرماشان گەیشتۆتە ٣٩٠٠ کەس.
ئامارە نافەرمییەکان باس لەبوونی زیاتر لە ١١٠ هەزار نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی \"ئێچ ئای وی\" لە ئێران دەکەن.